سەماحەتی حەكیم چاوی بەسەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەوێت
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت لە بەرواری 2023-10-10 بە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم كەوت.
لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و شایستە داهاتووەكان كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەو قۆناغە بقۆسترێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كە لەسەر ناكۆكن و داواشی كرد هەموو لایەك بەرژەوەندی گشتی بەهەند هەڵبگرێت و لەسەرووی هەموو شتێكی دابنێت، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە گرنگە ماف و ئەركەكان هاوسەنگ بن لە كاتی مامەڵەكردن لەسەر شایستەكان، ئاماژەشی كرد كە گرنگە لەپەنا ببرێتە بەر دەستوور لەبەر ئەوەی ئەو هەموو دید و ترسەكان بەهەند هەڵدەگرێت.