سەماحەتی حەكیم داوای تەواوكردنی دامودەزگاكانی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر دەكات
لەڕۆژی 2023-10-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەدنان ئەلجحێشی سەرۆكی لیژنەی نەهێشتن و لەناوبردنی مادەی هۆشەبەر كەوت، لەم دیدارەدا باس لە دۆخی ئەم دیاردەیە و چۆنیەتی چارەسەركردن و خۆپارستن لێی كرا، سەماحەتی جەخی كردوە لەسەر تەواوكردنی تەشریعاتی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دیاردە مەترسیدارە لەسەر كۆمەڵگا كە مەترسی لە مەترسی تیرۆر زیاترە و پێویستە خۆپارستن و چارەسەركردنی دابین بكرێت.
سەماحەتی داوای كامڵبوونی ئەوەی لەسەر ئاستی بەرلەمانی و دادگای و جێبەجێكاری و بەشداری پێكردنی حكومەتە خۆجییەكانی لە دۆسێی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر كرد، جەختیشی كرد لەسەر گرنگی جیاكردنەوەی ئەوەی بازرگانی پێ دەكات لەگەڵ ئەو كەسەی بەكاری دەهێنێت و ئالوودە بووە، بۆ ئەوەی زیندانییەكان نەبێتە شوێنێك بۆ ئەوەی ئەو بارزگانیەی لێ بكرێت، ڕوونیشی كردەوە كە مادەی هۆشبەر بووەتە ڕكابەرییەكی نێودەوڵەتی و پێویستە لەهەموو ڕووێك كامڵ بین و زانیاری لەم بوارە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهان ئاڵوگۆڕ بكەین.