• سەماحەتی حەكیم .. هەڵبژاردنە خۆجێیەكان گرنگە بۆ ئەوەی پارێزگاكان تواناكانیان دەربخەن

    2023/ 10 /29 

    سەماحەتی حەكیم .. هەڵبژاردنە خۆجێیەكان گرنگە بۆ ئەوەی پارێزگاكان تواناكانیان دەربخەن

    لە میانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەركردەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگاكانی خواروو، لە رۆژی 2023-10-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی ئەو ئامادەكاری و چالاكییە بەرچاوەی ئەوانی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرد ، ڕوونیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكان گرنگە بۆ سەقامگیری لە پارێزگاكانی باشوور بۆ ئەوەی خەڵكەكەی بتوانن سوود لە تواناكانی پارێزگاكەیان وەربگرن و ئاستی خزمەتگوزاری و ئابووریش بەرەوپێش ببەن.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئامادەبوونی  هێزی ناوەندگیری و بێ لایەنی لە دیمەنی سیاسی و وەرگرتنی پێگەی ڕاستەقینەی خۆی، ڕوونیشی كردەوە كە ئەوە زۆر گرنگە بۆ سەقامگیری عیراق، لەبەر ئەوەی سەقامگیری سیاسی دەبێتە هۆكاری سەقامگیری ئەمنی و كۆمەلایەتی و ئابووری و خزمەتگوزاریش، داواشی كرد هەوڵەكان چڕبكرێنەوە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی حیكمە، گوتیشی چانسەكان لە ڕەحمی ڕكابەرییەكان لەدایك دەبن، جەختیشی لەسەر یەكڕیزی و یەكبوونی ناوخۆ كرد، هەروەها پێناساندنی پڕۆژەكە و دیدەكانی بە خەڵكی و بەبیرهێنانەوەی كاروانی هێماكانی و مێژووی بریسكەداریان.

    Related News