سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە ئەمینداری گشتی حزبی فەزیلەی ئیسلامی دەكات و دۆخی سیاسی لەگەڵ تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی 2023 -11-12 چاوی كەوت بە بەڕێز عەبد ئەلسادە ئەلفرێچی ئەمینداری گشتی حزبی فەزیلەی ئیسلامی و لەم دیدارە باس لە پێشهات و دۆخی سیاسی و چۆنیەتی پالپشتی كردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەی لە قۆناغی داهاتوو كرا.
سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە ڕكابەری هەڵبژاردن لەسەر بنەمای بەرنامەی هەلبژاردنی خزمەتگوزارییەكانە، هەروەها باس لە دۆخی گۆڕەپانی فەلەستینی و ئەنجامەكانی لووتكەی عەرەبی و ئیسلامی كرا، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە ئەو قەیڕانە بەڕاگرتنی شەڕ و چوونە ناوەوەی هاوكاری كۆتایی پێ بێت و گرنگیشە ئەو دوو ڕوویەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ڕووی پێوەرەكان و دیدی بۆ ئەوەی لە غەزە دەگوزەرێت گۆڕانكاری بەسەر بێت.