• سەماحەتی حەكیم ستایشی ئامادەكارییەكانی ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

    2023/ 11 /18 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئامادەكارییەكانی ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەكات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو

    لەچوارچێوەی دیداری كۆمەڵێك لە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە بەغدا لە رۆژی 2023-11-17 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی ئامدەكارییەكان و وورەی بەرزی ئەوانی كرد بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو هەڵبژاردنە گرنگە بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات و گۆڕینی بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام.

    هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پیناساندنی پڕۆژەی حیكمە و مێژووی و درێژەدانی لەگەڵ ڕەمزە مێژووییەكانی ، دووپاتیشی كردەوە كە حیكمە پڕۆژەیەكی سەركەوتووە لە ڕەگەوە و لە هەموو وێستگە گرنگەكانی مێژووی عێراق ئامادەبووە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە ناوەندگیری و بێ لایەنی و گوتیشی ڕەوتی حیكمە بە بەباشی پەیوەندییە ناوخۆی و دەرەكی تۆكمە و فراوان ناسراوە.
    هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە ئامادەبوونی مەیدانی و چاوكەوتن بە جەماوەر بەهەموو شێوە بەردەستەكان ، گوتیشی هەڵبژاردنە خۆجێیەكان گرنگە بۆ بنیاتنانی حكومەتی ناوخۆیی كە دەربڕینی ویستی جەماوەری لەگەڵ بێت.

    Related News