• سەماحەتی حەكیم.. بەرنامەی بێ لایەنی و ناوەندگیری بەڵگەی بەهێزییە و توانای   كۆكردنەوەی قسەكان و بەدی هێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی هەیە

    2023/ 12 /02 

    سەماحەتی حەكیم.. بەرنامەی بێ لایەنی و ناوەندگیری بەڵگەی بەهێزییە و توانای كۆكردنەوەی قسەكان و بەدی هێنانی سەقامگیری و هاوسەنگی هەیە

    لە دیدارێكی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ێەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ كۆمەلێكی زۆر لە سەركردەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە فوڕاتی ناوەڕاست، بەڕێزیان ستایشی ئەو هەموو هەوڵە گەورانە و وورەی بەرزی كادیران و ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمەی كرد بۆ خۆئامادەكاری بۆ ڕكابەری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو، هەروەها دووپاتی كردەوە كە گرنگە كاركردن لەسەر بنەما و لە چوارچێوەی پرۆژەی ئیمامی خاوەن عەسر و زەمان بێت (ڕۆحمان فیدای بێت).

    سەماحەتی ئاماژەی بەوە كرد كە ڕەوتی حیكمە لە دوایین هەڵبژاردن ڕووبەڕووی هاتوەتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە پڕۆگرامی حیكمە گازگرتن لەسەر برینەكان بووە و بۆ پارساتنی وڵات و ڕژێمی سیاسی و بۆ بەرژەوەندی خەڵكەكە بووە.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر دەستگرتن بە پڕۆژەی ڕەوتی حیكمە بەو پێیەی كە پڕۆژەیەكی بێ لایەن و ناوەندگیرە، ڕوونیشی كردەوە كە ڕێگای بێ لایەنی سەختترین ڕێگایە نەك وەك ئەوەی هەندێك بە لاوازی لە  قەڵەم دەدەن، دووپاتیشی كردەوە كە پەیوەندی بێ لایەنی و ناوەندگیری بە جەماوەر پەیوەندییەكی ڕێز و سەرنج ڕاێشانە نەك پەیوەندی ترس و دڵەڕاوكێ، ئاماژەشی كرد كە پێوستە سەرنج بدەینە ڕۆڵی حیكمە لە كۆكردنەوەی قسەی خەڵك و بەردەوامی پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان و چارەسەری كێشەكان، هەروەها متمانەی خۆی بۆ لاوان و تواناكانیان دووپات كردوەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانن كاروباری وڵات بەڕێوە بەرن.


    سەماحەتی سەركۆنەی كردە سەربازییە گێرەشێوانانەی ئیسرائیلی لە غەزە كرد، هەروەها ئەستۆی ڕاگرتنی شەڕەكە و پاراستنی خەڵكی سڤیل و ڕاگرتنی قەسابخانەكان دژی ئافرەتان و منداڵانی خستە سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و گوتیشی سەركەوتن بۆ شەهیدان و قوربانییان دەبێت، داواشی كرد هەڵوەستە لەسەر گۆڕینەوەی دیلەكان بكرێت، بەتایبەتی ئەو مامەڵە مرۆڤانەی لە لایەن فەلەستینییەكان لەگەڵ بەرامبەر كراوە بەپێچەوانەش مامەڵەی نامرۆڤانە لەلایەنی ئیسرائیلی بەدی كراوە.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی لەسەر ئامادەبوون لەگۆڕەپان و كاركردن بۆ خزمەتی هاوڵاتیان كرد و ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە جووڵە بكرێت لەسەر ئەوانە بكرێت كە بڕیاریان دیار نییە بۆ ئەوەی بە پرۆژەی حیكمە و بەرنامەكەی ڕازیان بكەین و پێی ڕابگەیەنین كە وڵات پێویستی پێیان هەیە.

    Related News