• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە پۆلیسی عێراقی كرد بەبۆنەی جەژنیان و داوای كرد زەوی بەسەریان دابەش بكرێت و مووچەكانیان ڕێك بخرێتەوە.

    2024/ 01 /09 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی لە پۆلیسی عێراقی كرد بەبۆنەی جەژنیان و داوای كرد زەوی بەسەریان دابەش بكرێت و مووچەكانیان ڕێك بخرێتەوە.

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز فەریق ئەول عەبد ئەلئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ و پیرۆزبایی جەژنی پۆلیسی عێراقی لێكردن، هەروەها ستایشی ئەو هەوڵ و كۆششە زۆرەی وەزارەتی كرد لەلایەن ئەفسەران و پلەداران لە بەرقەرار كردنی ئەمن وئاسایش، هەروەها ڕەحمەتی نارد بۆ ئەوانەی ڕۆحی خۆیان لەبەرگری كردن لە عێراق فیداكردوە.

    سەماحەتی داوای دادپەروەری بۆ كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆی كرد لە ڕووی چاككدرنی لیستی مووچە و بەرزكردنەوەی مووچەی ئیسمی تا ئەوانەی خانەنیشن دەكرێن  بەبەراورد بە خەڵكی مەدەنی بە مووچەیەكی باش خانەنشین بكرێن، هەروەها داوای دابین كردنی یەكەی نیشتەجێ بوونێكی گونجاوی بۆ هەمووان كرد وەك سادەترین ماف كە كارمەند لە خزمەتكردنی درێژ بۆ وڵاتەكەی وەریدەگرێت.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێشخستنی دەزگای پۆلیس تا بەشێوەیەكی كەمتر پشت بە مرۆڤ ببەستن و بە پشت بەستن بە سیستەمی مۆدێرن و ئەلكترۆنی تازە قەرەبووی بكەنەوە، هەورەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت دیاردەی دەركەون بە چەكەوە لە شارەكان كەم بكرێتەوە و بۆ هەوڵی هەواڵگری بگۆڕێت.

    سەماحەتی حەكیم هۆشداری دا لە مەڕ بڵاوبوونەوەی دیاردەی بازرگانی كردن بە مرۆڤ و بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر، دووپاتیشی كردەوە گە گرنگە ڕێگا چارەی تازە بەكار هێنن بۆ ڕووبەڕوونەوەی ئەو دیاردە مەترسیدارە، لێرەش دەبێت سەرە گەورەكان لە بازرگانی كردن بەو بازرگانییە ڕووخێنەرە بكرێنە ئامانج، هەروەها داوای كرد بایەخی زیاتر بە پۆلیسی كۆمەڵگەیی بدرێت بۆ ئەوەی بۆ بڕەخسێت باشتر كێشەكانی كۆمەڵگا چارەسەر بكات بەر لەوەی بە دادگاكان بگات.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داواشی كرد بایەخی زیاتر بەو دەزگایانە بدەن كە لە هاوڵاتیان نزیكن، وەكو دیاریشە وەزارەتی ناوخۆ یاوەری هاوڵاتی دەبێت لە رۆژی لەدایك بوونی تا ئەو رۆژەی كۆچی دوایی دەكات، جەختیشی كردەوە لەسەر بەداتاكردنی ئەو جۆرە خزمەتگوزارییانە بۆ ئەوەی كاری هاوڵاتیان ئاسانتر بێت.

    Related News