• سەماحەتی حەكیم  ڕێگای گەشەپێدان باشترین چارەیە بۆ بنیاتنانی بەرژەوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا

    2024/ 02 /10 

    سەماحەتی حەكیم  ڕێگای گەشەپێدان باشترین چارەیە بۆ بنیاتنانی بەرژەوەندییەكانی نێوان عێراق و توركیا

     

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەلی رەزا گۆنای باڵوێزی توركیا لە عێراق و لەم دیدارەدا سەماحەتی باسی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا، بەڕێزیان گوتی پەیوەندییەكان پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها پێشوازی لە ئاڵوگۆڕكردنی شاندەكان و ئەنجامدانی سەردانەكان كرد، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە خاكی عێراق خاكێكی لەبارە بۆ وەبەرهێنان و كۆمپانیا توركیەكانیش چانسی باشیان بۆ ڕەخساوە، ئاماژەشی كرد كە ڕێگای گەشەپێدان باشترین  ڕێگا چارەیە بۆ بنیاتنانی بەرژەوەندییەكان نێوان  هەردوو وڵاتدا.


     

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ڕووداوەكانی غەزە برینێكە لە ناخی ویژدانی مرۆڤایەتی بەهۆی ئەو بێ دەنگی و بیانووی ناڕەوا بۆ ئەو بەكۆمەڵ كوژی و جینۆسایدەی گەلی فەلەستینی ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئەوەشی خستە ئەستۆی كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كە بەرپرسیارێتی ئەوەی ڕوودەدات دەگرنە ئەستۆ، هۆشداریشی دا لە داڕمانی بەهای مرۆڤایەتی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوای ڕووداوەكانی غەزە.


     


     

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو كارانەی حكوومەتی سوودانی كرد لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی گەشەسەندن، هەروەها داوای لە توركیا كرد بەشە ئاوی عێراق بەربداتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی كشتوكاڵ بەردەوام بێت و سەقامگیری بەرقەرار بێت كە ئەوەش كاریگەری لەسەر هەموو ناوچەكە دەبێت.

    Related News