سەماحەتی حەكیم داوا دەكات خزمەتگوزاری بۆ دەوروبەری بەغدا دابین بكرێت و جەخت لەسەر پاراستنی نا مەركزییەتی وڵات دەكاتەوە
لەرۆژی دووشەممە بەرواری 2024-2-19 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، سەرەتا پیرۆزبایی بەدەستهێنانی دەنگی دەنگەدران و گەشەسەندنی ئەنجومەنەكەی لێكردن و ڕوونیكردەوە كە ئەنجومەنی پارێزگاكان واتای وەرگێڕانی مانای لامەركەزییەتە كە دەستووری عێراق فەراهامی كردوە، هەروەها ئاماژەی كرد كە ئەكتیڤكردنی كاری ئەنجومەنی پارێزگاكان و گەڕاندنەوەی ئەو رۆڵەی بۆ بەرژەوەندی مەركەزییەت پاوان كرابوو، ئەستۆی ئەوەشی خستە سەر حكومەتە خۆجێییەكان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە دووربینی لەبواری خزمەتگوزاری حكومەت ئەكتیڤ بكرێتەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر سروشتی پەیوەندی و یەكبەستن لە نێوان خزمەتگوزاری و سیستەمی سیاسی وڵات، هەروەها بۆ جێهێشتنی عێراق بۆ ڕكابەرییە سیاسی و كۆمەلایەتییەكان.
سەماحەتی جەختیشی كردەوە لەسەر گرنگی پێشخستنی سروشتی خزمەتگوزارییەكان لە دەوروبەری بەغدا بەشێوەیەك كە لەگەڵ پانتایی ناوچەكە و ژمارەی دانیشتوانی بگونجێت، هەروەها داواشی كرد سامانەكان بەدادپەروەرانە دابەش بكرێت، لەهەمان كاتیشدا دڵتەنگی خۆی دەربڕی بەهۆی ئەو ململانێیانەی لە هەندێك لە پارێزگاكان لەسەر پۆست و پایە دەكرێت، داواشی كرد كاملبوون و تەواوكاری لە كاری ئەمیندارێتی بەغدا هەبێت و سوود لە ئەزموونی حكوماتی خۆجێی پێشووتر وەربگرن بۆ ئەوەی سەقامگیری لە حكومەتەكانیان هەبێت.