• سەماحەتی حەكیم سەردانی ماڵی خۆشی بۆ هەتیوەكان دەكات و ستایشی ئەو جۆرە پڕۆژە مرۆییانە دەكات

    2024/ 03 /18 

    سەماحەتی حەكیم سەردانی ماڵی خۆشی بۆ هەتیوەكان دەكات و ستایشی ئەو جۆرە پڕۆژە مرۆییانە دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی لە ڕۆژی 2024-3-17 چاوی كەوت بە كۆمەڵێك پیاوی پیر و هەتیوان لە كاتی سەردانەكەی بۆ ماڵی خۆشی بۆ سەرپەرشتی كردنی هەتیوەكان، بەڕێز حەكیم لەم سەردانەیدا پالپشتی خۆی بۆ ئەم جۆرە پڕۆژانە دەربڕی و كە سەرپەرشتی بەساڵاچوان و هەیتوان دەكات و لێرەش ڕۆڵی بەڕیز عەلی عەزابی لە دامەزارندنی ئەو جۆرە ماڵە بەرزنرخاند و وپالپشتی ئەو توێژەی ڕاگەیاند.
    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق بە دۆخی سەخت تێپەڕ بووە كە تیشكدانەوەی نەرێنی لەسەر ئاوەدانكردنەوە و ژێرخانەكەی هەبووە و هەروەها كاریگەری لەسەر مرۆڤەكانیش هەبووە و هەندێك هەڵسوكەوتی نەشازی و ناشرینی لێ كەوتوەتەوە، گوتیشی ئەی بەساڵاچوان ئێوە خێرو بەرەكەتن و بەشداریكردنمان لە فتاركردنەوە لەگەڵ ئێوە گوزارشت لە پاڵپشتی ئێمە بۆ ئیوە دەكات.

    Related News