• سەماحەتی حەكیم چاوی بەسەرۆككۆمار دەكەوێت و پێشهاتی سیاسی لەگەڵی تاوتوێ دەكات

    2024/ 03 /20 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بەسەرۆككۆمار دەكەوێت و پێشهاتی سیاسی لەگەڵی تاوتوێ دەكات

    لەكەش و هەوایەكی ڕەمەزانیندا و لەچوارچێوەی سەردانە بەردەوامەكانی لەگەڵ سەركردە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز دكتۆر عەبدولەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری وڵات دەكەوێت و لەم دیدارە هەردوولا پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزیان ئاڵوگۆڕكرد، هەروەها سەماحەتی ستایشی هەوڵەكانی حكومەتیان كرد لە بواری خزمەتگوزاری گەشەپێداندا.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە  كە گرنگە هەموو كێشە هەڵپەسڕدراوەكان لەڕێگەی گفتوگۆ و یاسا چارە بكرێت، داوایشی كرد سەرۆك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بكرێت و كەسایەتیەك بێت كە توانی هەبێت ئەو پۆستە وەربگرێت و هەمووان ئاسوودە بكات، سەبارەت بە غەزە بەڕێزیان دووپاتی كردەوە كە دەبێت شەڕ ڕابگیرێت و ئاوارەكانیش هاوكاری بكرێن و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە.

    Related News