• سەماحەتی حەکیم عێراقییەکان قوربانی گه ورەیان له ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆری و تیرۆردا داوە

    2024/ 03 /22 

    سەماحەتی حەکیم عێراقییەکان قوربانی گه ورەیان له ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆری و تیرۆردا داوە

    لە دیداری. لەگەڵ لیوای 133ی حەشدی شەعبی، بەڕێز عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی، ژەمی ئیفتاركردنی لەگەڵ چەکدارەکاندا كردەوە و لە گفتوگۆکەیدا داوای لێکردن کە ڕۆژەکانی مانگی پیرۆز لە کردەوەکانی پەرستندا تەرخان بکەن و گوتیشی کە ڕەزامەندی خودای گەورە و چوونە بەهەشت پێویستی بە ئارامگرتن هەیە.

    سەماحەتی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراقییەکان دوو جار قوربانی گەورەیان داوە، لە یەکەم جار كاتی ڕۆژەکانی ڕاپەڕینی شەعبانی بوو کە سەرکوتکردنەکەی شۆڕشەكە گەورەترین کۆمەڵکوژی سەردەمی مۆدێرن بوو بەڵام بەشاراوەیی مایەوە و زانیاری لەسەر بلاونەكرایەوە، وێرای ئەوەی چوار سەد هەزار کەس بوونە قوربانی، بەلام ئەم ڕاپەڕینە پیرۆزە شکۆی ڕژێمی پێشووی سەدامی شکاند و دواتر ڕێگای خۆش کرد بۆ ئەوەی بڕوخێنرێت.

    بۆ دووەم جار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین جۆری تیرۆر و کۆتایی هێنان بە تیرۆریستانی داعش بوو.
    سەماحەتی باسی لە  فەتوای جیهادی بەرگری و کاریگەرییەکانی لەسەر هەموو ئاستەکان كرد، لێرە پێکهێنانی حەشدی شەعبی و تێکشکاندنی تیرۆریزم و ئاماژەکردن بە توانای گەلی عێراق بۆ دروستکردنی ئەفسانەی سەرکەوتن، هەروەک چۆن جیهانیان سەرسام کرد بە خێرایی سەرکەوتن سەرەڕای ئەو قوربانییە قورسانەی کە درا، 
    سەماحەتی گوتیشی ئەوەی ئەمڕۆ چێژی لێوەردەین لە ئەنجامی ئەو قوربانیانەیە بەتایبەتی ئەوەی دەزگای ئاسایش بە هەموو شێوەکانیەوە دابینی کردووە.
    لە کۆتاییدا داوای پاراستنی ئەم دەستکەوتە ئەمنییە و پاراستنی سەقامگیری و پتەوکردنی کرد تا بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕێت.

    Related News