• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات مامەڵەكردن لەگەڵ توركیا لەسەر بنەمای سیانەی ئابووری و ئاسایش و ئاو بێت

    2024/ 04 /16 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات مامەڵەكردن لەگەڵ توركیا لەسەر بنەمای سیانەی ئابووری و ئاسایش و ئاو بێت

    لەڕۆژی دووشەممە بەرواری 2024-4-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی توركی كەوت كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك لە لێكۆڵەرەوە و پسپۆرانی باری سیاسی و نووسەرانی ڕا، لەم دیدارە ئاماژە بە قووڵی پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو گەلی هاوڕێ و دۆست و موسڵمان كرد و باسی لە كاریگەری ئەو پەیوەندییە لەسەر ئاستی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە كرد و دووپاتی كردەوە كە عێراقی تازە بەرامبەر هەمووان كراوەیە و دەیەوێت بازنەی هاوبەشییەكانی زیاد بكات و كێشە و ناكۆكیەكانیش كەم بكاتەوە.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە لە نێوان عێراق و توركیا چەندین خاڵی هاوبەش لەسەر ئاستە ئاینییەكان و كۆمەڵایەتی و ئابووری و جوگرافیدا و داواشی كرد سیانەی ئاو و ئاسایش و ئابووری ببێتە كۆڵەكەی مامەڵەكردن و گوتیشی بە ئەزموون سەلمێنراوە كە ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیری عێراق هەیە و جەختیشی كردەوە كە دەبێت بچنە سەر ڕێچكەی گەشەپێدان و بۆ ئەوەی عێراق و توركیا بچنە سەر ڕێگای بازرگانی جیهانی و نێودەوڵەتی.

    سەماحەتی گوتیشسی عێراق لە دۆخێكی سەقامگیر دایە كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە لە رووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی  وگوتیشی حكومەتی سودانی حكومەتێكی خزمتگوزارییە و ڕێرەوی ڕێگاكەی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانە و جێگای قبوولكردنە لەڕووی سیاسی و شەقامی عێراقی.

    سەبارەت بە قەیڕانی غەزە، سەماحەتی گوتی گرنگە هەڵوێستی ئیسلامی بەرامبەر ئەو ڕكابەرییانە یەك بخرێت و شەڕ ڕابگیرێت و هاوكاری ئاوارەكان بكرێت و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە، بەرپرسیارێتی ڕاگرتنی شەڕ و كۆمەڵ كوژی كە ڕووبەڕووی گەلی فەلەستینی دەبێتەوە  خستە سەر ئەستۆی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

    Related News