• سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ شاندی حكومی لەسەردانەكەی بۆ واشتنتۆن دەربری و هیوای خواست ئەنجامە خوازراوەكانی لێ بكەوێتەوە

    2024/ 04 /16 

    سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ شاندی حكومی لەسەردانەكەی بۆ واشتنتۆن دەربری و هیوای خواست ئەنجامە خوازراوەكانی لێ بكەوێتەوە

    لەڕۆژی سێشەممە بەرواری 2024-4-16 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز گلین مێلز باڵیۆزی تازەی ئوسترالیا لە بەغدا، سەماحەتی هیوای خواست بەڕێز باڵیۆز لەسەرۆكایەتی نێردەی دیپلۆماتی وڵاتەكەی سەركەوتوو بێت، هەروەها بیروڕای ئاڵوگۆر كرد سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئوسنرالیا ، هەورەها پێشوازی لە هاتنی كۆمپانیا ئوسترالییەكان بۆ عێراق كرد و بۆ ئەوەی سوود لەو هەلە باشانەی وەربگرن كە عێراق لە چەندین بواردا پێشكەشی دەكات.

    سەماحەتی پاڵپشتی خۆی بۆ سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن دەربڕی و هیوای خواست ئەم سەردانە ئەنجامە خوزراوەكانی لێ بدی بكرێت، هەروەها دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری عێراق گرنگی زۆری بۆ سەقامگیری ناوچەكە هەیە.

    سەماحەتی بانگەشەی ڕاگرتنی شەڕی غەزەی دووپاتكردەوە و بەپێویستی زانی هاوكاری مرۆیی بە ئاوارەكان پێشكەش بكرێت و یارمەتییەكان بچتە ناوچكە و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە، داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد واز لە دووروویی لە مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی تراژیدی و وێرانی غەزە بهێنێت.

    Related News