سەماحەتی حەكیم داوا دەكات كەشێكی گونجاو بۆ وەربەرهێنان لە پارێزگای میسان دابین بكرێت
لەرۆژی 2024-4-24 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز شێخ محەمەد عەباس ئەلعرێبی شێخی گشتی هۆزەكانی بو محەمەد و كۆمەڵێك شێخ و كەسایەتی دیاری ناوچەكە، لەم دیدارەدا سەماحەتی باسی مێژووی بەیەكەوەی لەگەڵ شێخەكانی و پیاوە دیارەكانی میسان كرد و ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە ئەوان لەپێناو شارەكە دەیكەن بۆ ئەوەی میسان بە جوانترین شێوە دەركەوێت.
سەماحەتی داوای كرد كەشێكی گونجاو و نموونەیی بۆ وەبەرهێنان دابین بكرێت، روونیشی كردەوە كە شەڕ و كێشەكانی هۆزكان یەكێكە لەو تەگەرانەی ڕووبەڕووی وەبەرهێنان دەبێتەوە، بەمەش ڕێگا لە كاروانی ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێكان دەگیرێت، گوتیشی پێویستە شێخ و پیاوە دیارەكان بەرپرسیارێتی ئەوە بگرنە ئەستۆ كە ئاشتی بەرقەرار بێت و كێشەی هۆزەكانیش لەڕێگای یاسا چارەسەر بكرێت.