• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر گرنگی رۆشەنبیری و هونەر لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان دەكاتەوە

    2024/ 05 /05 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر گرنگی رۆشەنبیری و هونەر لەڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان دەكاتەوە

    لەڕۆژی 2024-5-4 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕیز فرشاد مەهدی پۆر وەزیری رۆشەنبیری و میدیاكان و پەیوەندییەكانی ئێران 
    و شاندی یاوەری كەوت،.لەم دیدارەدا بیروبۆچوون سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەزموون لە بوارەكانی رۆشەنبیری و هونەری و لایەنی دیكە پتەوتر بكرێت، هەروەها گوتشی كۆمەلگەی ئیسلامی پێویستی بە بەرنامەی رۆشەنبیری هەەی بۆ ئەوەی بەرگەی شاڵاوی ڕۆشەنبیری و بیرۆكەی خراپ بگرن و پاڵپشتی دراما و كاری هونەری باشیش بكەن و تەكنەلۆژیای تازەش لە كارەكان بەكاربهێنن.

    هەروەها دووپاتی كردەوە كە جارێكی دیكەش بانگەشە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەزە دەكات و ئەستۆی ئەوەی دەخاتە پاڵ كۆمەلگەی نێودەوڵەتی بەهۆی بێ دەنگیان لەو كوشتارگە و برسیكردن و شەڕی جینۆسایدەی ئەنجام دەدرێت.

    Related News