سەماحەتی حەكیم.. مەرجەعیەتی ئاینی ئاگری فیتنەی كوژاندەوە كاتێك خۆمان بە پێکهاتەی شەرەفمەندی سوننەی دەربڕی
قەزای ئەلخزر لە پارێزگای سەماوە، لە میوانخانەی شێخ عەزیز مەروی ئال بە عجادە وێستگەیەكی دیكەی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بوو، تێیدا بەڕێزیان چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی جەوابر و هۆزەكانی موسەننا كەوت و گوتی ڕكابەرییەكان ئێستا جیاوازن، پێشتر ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵگەیی بوون بەڵام ئێستا خزمەتگوزاری یە، گوتیشی ئەو ڕكابەرییانەی پێشوومان تێپەڕ كرد كە مەترسیدار بوو لەوانەیە وڵات هەبوو خۆی لەبەر نەگرتایە و كۆتایی پێ هاتبا، بەلام بەهێزی كەسایەتی عێراقی هۆكار بوو بۆ ئەوەی بە ماویەكی كورت بەكۆتای بهێنێت.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە مەرجەعیەت ئاگری فیتنەی كوژاندەوە كاتێك خۆمان بە پێکهاتەی شەرەفمەندی سوننەی دەربڕی جگە لە هەڵوێستی بەرگری كردن و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ، مەرجەعیەتی ئاینی نیعمەتێكی خوداییە كە خەڵكی بە حەسادتەوە سەیری دەكەن، گوتیشی ئێستا عێراق ئەزموونێكی سیاسی پێگەیشتووی هەیە، لەكاتێكدا پێشتر لە كۆبوونەوە عەرەبی و ئیسلامییەكان تەنها ئامۆژگاری دەكراو گوێبیستی پێشنیار و چارەسەری لە وڵاتانی دیكە دەكرد.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان پێشكەوتنێكی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هیواشی خواست كە دۆسێی خزمەتگوزاری سەركەوتوو بێت هەروەها دۆسێی ئاویش دوای ئەو ریكەوتنانەی لەگەڵ توركیا واژۆكراوە سەركەوتوو بێت و ستایشی پارێزگای موسەننای كرد لە ڕووی چانس و هەلەكانی لەڕووی كشتوكال وپیشەسازی دواشی كرد ڕۆحیەتی گەشبینی و هەمیشە قسەی خێر بكرێت و سوپاسی خودا بكەن.
سەماحەتی گوتیشی چوارچێوەی هەماهەنگی چیرۆكێكی سەركەوتنە لەڕووی توانا لە بەڕێوەبردنی هەڵوێست و گوزارشت كردن لە پێگەی گەورەترین پێكهاتە و ڕۆڵی لە وڵات، پالپشتی موسەننای لەڕووی بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە دووپات كردەوە.