• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بەكارهێنانی ئاو بۆ ئاودان بەڕێگای تازە ئەنجام بدرێت

    2024/ 06 /02 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بەكارهێنانی ئاو بۆ ئاودان بەڕێگای تازە ئەنجام بدرێت

    لەدیوانیەی خێر و بەرهەم و لە میوانخانەی گەورەكانی ئەلعەواودە ، میوانخانی  خوالێخۆشبوو سەید موحی ئەلعەوادی و لەمیوانداری جەنابی سەید حوسام ئەلعەوادی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵیك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە و لەم دیدارەدا باسی لە مێژووی هاوبەش و ئەو وێستگانە كرد كە لەگەڵ ئەوان كۆكردوونەتەوە، بەتایبەتی لە ڕوانگەی  ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و تیرۆردا.

    سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی سەقامگیری ئێستا كرد لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی جگە لەخوێندنەوەی ئەرێنی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ دۆخی عێراق و ڕوونیكردەوە كە قەیڕانی ئاو قەیڕانێكی جیهانییە، بەهۆی گۆڕانگاری كەشو هەوایە، بەڵام بەشێكی دیكەی ئەو كێشەی پەیوەستە بە خراپی بەكارهێنانی ئاو لە ئاودا لەبەر ئەوەی پێویستە ڕێگای تازە بۆ ئەوە بگرینە بەر.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە گرنگە لەگەڵ توركیای دراوسێ هاریكاری بكەین لە سیانەی ئاو و ئەمن و ئابووری، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو ڕێكەوتنانەی لەگەڵ ئەوان كراوە دەبێتە هۆی ئەوەی كێشەی ئاو چارەسەر بكرێت.
    گوتیشی قەبارەی ئەو پرۆژانە و پارانەی بۆی دیاری كرداوە لەگەڵ بوونی تیمێكی حكومی تاوە سروشتی دیوانیە دەگۆڕێت و داوای كرد گەشبینی بڵاوبكرێتەوە و سوپاسی خوای گەورە بكرێت لەسەر ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون.

    Related News