سەماحەتی حەكیم .. هاوپەیمانێتی كارگێری دەوڵەت پێشهاتێكی گرنگە لە سیستەمی سیاسی عێراق و ئەوە هاوپەیمانێتییەكە كە هەمووان لەخۆوە دەگرێت
لەپارێزگای كەربەلای پیرۆز لە میوانخانەی شێخ سالم ئەلخەیون ئەمیری هۆزەكانی بەنی ئەسەد بەڕێز عەمار حەكیم لە پێشوازی كردنی كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكان و رۆڵەكانی ئەم هۆزە باسی ئەو ڕكابەرییانەی كرد كە لەڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ڕووبەرووی عێراق بووەتەوە، سەماحەتی ستایشی وەستانی هۆزە عێراقییەكانی كرد كە بەپیل بانگەوازی مەرجەعیەتی باڵا هاتن و ڕوونی كردەوە كە هاوپەیمانێتی ئیدارەی دەوڵەت پێشكەوتنێكی گرنگ بوو لە سیستەمی سیاسی عێراقی و ئەوەش هاوپیمانێتییەكە كە هەمووان لەخۆ دەگرێت، دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت هەموو ئەكتیڤ بن سەبارەت بە ڕیگای گەشەپێدان كە بەڵگەی سەقامگیری عێراقە و ئێستا ولاتانی جیهان كراوەن بەرامبەر عێراق، ئەوەش لەبەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق دایە.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە پەیوەندی بە عێراق هەیە، گوتیشی ئەزموونی داعش سەلماندی كە تێكدان و شێواندنی دۆخی عێراق واتای ئەوەیە دۆخی ناوچەكە و جیهانیش تێك دەچێت و دەشڵەژێت، جەختیشی كردەوە لەسەر سەركەوتنی عێراق لە تێپەڕكردنی ڕكابەری خزمەتگوزاری هەر وەك پێشتر ڕكابەرییە ئەمنی و سیاسی و كۆمەلایەتییەكانی تێپەڕ كرد و سەركەوتوو بوو.