• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات تایبەتمەندییەكانی پارێزگای زیقار لە ڕووی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بقۆسترێتەوە

    2024/ 06 /23 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات تایبەتمەندییەكانی پارێزگای زیقار لە ڕووی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری بقۆسترێتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بەسەرۆكایەتی بەڕێز عزەت ئەلناشی بەڕێزیان گوێبیستی بۆچوونیان بوو سەبارەت بە دۆخی شارەكە و دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری پارێزگای زیقار گرنگە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكان لەو شارە گرنگەدا، هەروەها گرنگیشە تایبەتمەندییە كشتوكاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری بقۆسترێتەوە، سەماحەتی گوتیشی زیقار هەموو بنەمایەكی گەشتیاری و هەمەجۆر و شوێنەوار و پارێزراوی سروشتی هەیە، داواشی كرد بەشە ئاوی پارێزگاكە دەستبەر بكەن بۆ ئەوەی پڕۆسەی كشتوكاڵی و هەلی كار بەردەوام بێت.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە تەواوكاری لە ئاستی حكومەتی نێوخۆیی و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان هەبێت بەتایبەتی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكە ، داواشی كرد حكومەتی خۆجێی دەستەڵاتەكانی پێ بدرێتەوە بەحوكمی ئەوەی پەیوەستە بە هاولاتیان.

    Related News