• سەماحەتی حەكیم .. گفتوگۆ و لێك تێگەیشتنی دوو قۆڵی باشترین ڕێگان بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەموو لایەكان

    2024/ 06 /24 

    سەماحەتی حەكیم .. گفتوگۆ و لێك تێگەیشتنی دوو قۆڵی باشترین ڕێگان بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەموو لایەكان

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە سەرۆكی كۆمەڵەی گەلی چینی بۆ ئاشتی و لەم دیدارە بەڕێزیان پالپشتی و ڕێزی خۆی بۆ ئەركەكانی كۆمەڵەكە لە بڵاوكردنەوەی بەهای ئاشتی و سەقامگیری وڵاتان و باشكردنی دۆخیان و سوود وەرگرتنیان لە خێرەكانیان دەربڕی.

    سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەموو لایەنەکان و باشترین جێگرەوەیە بۆ جەنگ و توندوتیژی و داوای دیالۆگی نێوان لایەنەکان و ناکۆکییەکانی لە هەر شوێنێکی جیهاندا دووپات کردەوە و  داوای كرد لە دەمارگیری و توندو تیژی خۆیان بەدوور بگرن.

    سەماحەتی حەكیم هەڵوێستەكانی چینی لە بۆنە نێودەوڵەتییەكان بەرز نرخاند و گوتی هەمیشە پاڵپشتی مافەكانی گەلی فەلەستینن و گوتیشی " ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات لە جینۆسایدی بەكۆمەڵ ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ بەئامانجكردنی مرۆڤی فەلەستینی و سزادانیان بە خراپترین جۆری داپڵۆسین و ئەشكەنجەدان.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گەیشتن بۆ ئاشتی جیهانی بەردەوام پێویستی بەوەیە كە لە دوو روویی و دووجار مامەڵە بەدوور بگرن و بەیەك چاو سەری جیهان بكەن، گوتیشی چین بەهۆی ئەو شارستانێتیەی هەیەتی دەتوانێت لە بەرقەراركردنی ئاشتی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، هەروەها ئاماژەی كرد كە دیدی عێراقییەكان بۆ تاقیكردنەوەی چینی بەهۆی خاسیەتەكانی لەزۆربەی ڕووەكان لە پێشەنگدایە.

    Related News