• سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بایەخ بە قەزاكانی پارێزگای نەینەوا بدرێت و كار لەسەر گۆڕینی سروشتی خزمەتگوزاری بكرێت و قەرەبووی ەردەمی داعشی بۆ بكرێتەوە

    2024/ 06 /26 

    سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بایەخ بە قەزاكانی پارێزگای نەینەوا بدرێت و كار لەسەر گۆڕینی سروشتی خزمەتگوزاری بكرێت و قەرەبووی ەردەمی داعشی بۆ بكرێتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز عەبدولقادر دەخیل پارێزگاری نەینەوا كرد و گوێبیستی پلانەكان و بەرنامەكانی حكومەتی خۆجێی نەینەوا بێت بۆ پێشخستنی پارێزگاكە و پاڵپشتی كردنی خەڵكەو قەزاكانی لەڕووی خزمەتگوزاری، جەختیشی كردەوە كە پێوستە فرەیی كۆمەلایەتی نەینەوا بپارێزرێت.

    سەماحەتی گوتیشی كە نەینەوا عێراقێكی بچووكراوەیە چەندین توێژی جیاجیا لەخۆوە دەگرێت داواشی كرد بەباشی فرەیی كۆمەڵایەتی لەوێ و لەهەموو عێراق بەڕێوە بچێت.
    سەماحەتی داواشی كرد بایەخ بە قەزاكانی پارێزگای نەینەوا بكرێت و كار لەسەر گۆڕینی سروشتی خزمەتگوزاری و بیناسازی بكرێت و قەرەبووی ئەو زیانانەی بۆ بكرێتەوە كە لەسەردەمی داعش بەر شارەكە كەوتوە، دووپاتیشی كردەوە كە پێویست تەواوكاری نێوان پارێزگاری نەینەوا و ئەنجومەنی  پارێزگا هەبێت و هەروەها دەبێت كراوەبن بەرامبەر هەمووان بۆ ئەوەی بتوانن وەبەرهێنان ڕابكێشن و كەشو هەوایەكی گونجاو بڕەخسێنن، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە بایەخ بە شوێنە كەلتووریەكان و سروشتی پیشەسازی و كشتوكاڵی لە پارێزگاكە بدەن.

    Related News