• سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر خزمەتی زیقار كردو داوای یەكلایی كردنەوەی پڕۆژە پەك كەوتوەكان دەكات

    2024/ 06 /27 

    سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر خزمەتی زیقار كردو داوای یەكلایی كردنەوەی پڕۆژە پەك كەوتوەكان دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەبدولباقی ئەلعومری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار، لەم دیدارە گوێبیستی بۆچوونی ئەنجومەنی     ئەنجومەنی پارێزگا بوو سەبارەت بە پاڵپشتی كردنی پڕۆژەكانی شارەكە و خزمەتكردنی خەڵكەكەی.
    سەماحەتی گوتی تەواوكاری لە ئاست نێوان پاریزگار و ئەنجومەنی پارێزگا زۆر گرنگە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، ڕوونیشی كردەوە كە تیشك خستنە سەر پڕۆژە ستراتیژییەكان  دەكرێت، كە پێشكەوتنێكی بەرچاوی لە سروشتی خزمەتگوزاری  و ئاوەدانكردنەوە.
    سەماحەتی داوای كرد، تایبەتمەندییەكانی وەبەرهێنانی زیقار لە ڕووی كشتوكاڵی و گەشتیاری و پیشەسازی و نەوتی بقۆسترێتەوە، جەحتیشی كرد هەلی كار بۆ لاوەكان دابین بكرێت و بایەخ بە قەزا و ناحیەكان بدرێت.

    Related News