• سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە شاندێكی نوێنەرایەتی پیشە تەندروستی و پەرستاری و داوای قەرەبووكردنەوەی شەهیدەكانی كرد

    2024/ 07 /24 

    سەماحەتی حەكیم چاوی كەوت بە شاندێكی نوێنەرایەتی پیشە تەندروستی و پەرستاری و داوای قەرەبووكردنەوەی شەهیدەكانی كرد

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی ستایشی ئەو ئەركانەی كرد كە كارمەندانی خاوەن پیشە تەندروستی و پەرستاری پێشكەشی دەكەن بەتایبەتی ئەو رۆڵانەی لەكاتی قەیڕانی كۆرۆنا گێڕایان و هەروەها قوربانییەكانی سوپای سپی بۆ  چارەسەركردنی تووشبوان و هۆشیاركردنی كۆمەڵگە و چۆنیەتی خۆپاراستن و ڕێنمایی كردنی بەرز نرخاند.
    سەماحەتی لە دیداری شاندێكی نوێنەرایەتی  پیشە تەندروستی و پەرستاری گرنگی ئەو توێژەی خستە ڕوو و بەگرنگی زانی شایستە دارایی و كارمەندی و مەعنەوییان هەبێت، داواشی كرد قەرەبووی شەهیدەكان بكرێت و سەرپەرشتی كەس و كاریان بكرێت و زەوی تایبەتیان لە بەغدا و پارێزگاكان پێ بدرێت، ئەویش بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتە نێوخۆییەكان.

    سەماحەتی حەكیم، جەختی كردەوە لەسەر مافپێدانی ئەو توێژە لە ڕووی شایستە داراییەكان بەپێی یاساكان و لابردنی چەند بڕگەیەك كە زوڵم لە كارەكان و شایستە داراییەكانیان دەكات.

    Related News