• سەماحەتی حەكیم .سەقامگیری ئێستای عێراق زەمینە خۆشكەرە بۆ وەبەرهێنان

    2024/ 08 /05 

    سەماحەتی حەكیم .سەقامگیری ئێستای عێراق زەمینە خۆشكەرە بۆ وەبەرهێنان

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەرێز ئارتۆرۆ ئانیپال كایكۆس ڕامیریز بالیۆزی وڵاتی ڤەنزوێلا، لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆر كرا سەبارەت بە پێشهاتەكانی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا، هەروەها بەڕێز حەكیم پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ڤەنزوێلای كرد كە بەم دواییە ئەنجامدرا و هیوای پێشكەوتن و گەشەپێدانی بۆ گەلی ڤەنزوێلی دۆست خواست.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە كرانەوەی عێراق بەڕووی هەمووان خزمەتی بەرژەوەندییەكان و پتەوكردنی پەیوەندییەكان نێوان هەردوو ولات دەكات، ئاماژەشی كرد كە دۆخی سەقامگیری كە عێراق پێیدا دەڕوات و جووڵەی ئاوەدان كردنەوە و ئاوەدان كردنەوە و خزمەتگوزاری زەمینەیەكی گونجاو بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دەڕەخسێنێت.

    سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی فەلەستین، سماحەتی حەكیم داواكەی دووپات كردەوە سەبارەت بە بەرپەرچ دانەوەی قەوارەی ئیسرائیلی و وەستاندنی پێشێلكارییەكانی و هەوڵی بۆ فراوانكردنی بازنەی ململانێیەكان، هەروەها داوای كرد بەزووترین كات تاوانەكانی كۆمەڵ كوژی و جینۆساید بەرامبەر گەلی فەلەستینی لە غەزە بوەستێنرێت.
     

    Related News