سەماحەتی حەكیم داوای یەكلایی كردنەوەی پرۆژە دواكەوتوەكانی دیالا دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەدنان جابر ئەلشەمەری پارێزگاری دیالا كەوت و لەم دیدارە سەرەتا گوێبیستی دیدی ئەو بوو لە بەڕێوەبردنی پارێزگا و ئەو ڕكابەرییانە و هەلانەی لە دیالا هەن، هەروەها بەڕیزیان جەختی كردەوە لەسەر پێویستی گرتنەوەی هەمووان و كرانەوە بەرامبەر هێزە سیاسییەكانی دیكە.
سەماحەتی داوای كرد بەردەوام بوون و پەیوەندی لەگەڵ دامودەزگاكانی پارێزگا و وەزارەتەكان هەبێت بۆ ئەوەی سروشتی خزمەتگوزاری لە دیالا بەرەو پێش بچێت و پڕۆژە دواكەوتوەكانیش یەكلایی بكرێنەوە، داواشی كرد توانا كشتوكاڵی و پیشەسازی و گەشتیاری پارێزگاكە بە باشترین وەبەرهێنانی بۆ بكرێت و بایەخ بە شوێنە فەرامۆش كراوەكان بدرێت و تەنها تیشك نەخرێتە سەر سەنتەری شارەكە.