سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دكتۆر عەبادی دەكات و بارودۆخی سیاسی و ئابووری وڵاتی لەگەڵ تاوتوێ دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی و سەرۆكی هاوپەیمانێتی نەسر كەوت، لەم دیدارە باس لە تازەترین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی وڵات كرا، هەروەها بەو سەقامگیرییە كرا كە ولات لەسەر ئاستی ئەمنی وسیاسی و ئابووری پێیدا تێپەڕ دەبێت و داوای كرد پارێزگاری لێ بكرێت و هەوڵ بدرێت بۆ هەمیشەیی بگۆڕدرێت.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی مافەكانی هەمووان و پەنا بردن بۆ دەستوور و گفتوگۆ بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و ململانێیەكان و نزیك كردنەوەی بۆچوونەكان، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ڕێزی دەستەڵاتی دادەوەری بگیرێت و پالپشتی خۆشی بۆ ڕێرەوی حكومەت لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان دووات كردەوە.
سەبارەت بە دۆسێی غەزە سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر كۆتایی هێنان بەو شەڕە و داوای بۆ كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی رێگا چارەی پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ ئیسرائیل دابنێن و زێدەرۆیی لە كاری دوژمنكارانەی بۆ سەر گەلی فەلەستینی سڤیل و وڵاتانی ناوچەكە بەرپەرچ بدرێتەوە.