سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە سەرۆكی ئێرانی كرد و قووڵی پەیوەندییەكانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دووپات كردەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پێشوازی لە فەخامەتی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕیز دكتۆر مەسعود پزیشكیان كرد، لەم دیدارە كە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی و چەند سەركردەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەی بوون، سەماحەتی حەكیم قووڵی ئەو پەیوەندییەی نێوان عێراق و ئێران و سروشتی ئەو هاوبەشییانەی نێوان هەردوو وڵات هەیە لەڕووی ڕۆشەنبیری و ئابووری و سیاسی و جوگرافی خستە ڕوو، لەبەر ئەوەی عێراق سنوورێكی وشكانی لەگەڵ ئێرانە هەیە كە درێژترینە بە بەراورد بە وڵاتانی دراوسێی دیكە.
سەماحەتی شانازی خۆی دووپات كردەوە بۆ هەموو سەردانەكانی شاندەكانی ئێران كرد بۆ ئەوەی پەویەندی دووقۆڵی بەرەو پێشتر بچێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئەو سەردانەی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر لە دۆسێیەكان بەرەو پێش دەبات و بۆ بەرژەوەندی هەردوو وڵاتەكەش گرنگی زۆری هەیە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سروشتی چلەی ئیمام حوسێن(سڵاوی لێ بێت) و رۆڵی لە نزیك كردنەوەی گەلان هەبوو، شانازی خۆیشی دەبڕی بەو خزمەتەی گەلی عێراقی پێشكەشیان كرد بە سەردانیكەرانی هەموو ڕەگەزنامەكان كرد، هەروەها پەیامەكەی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ گەلی عێراقی و سەردانی كەرانی چلەی حوسێن بەرز نرخاند.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە خاڵی بەهێز لە كۆمەڵگەی عێراقی هەن، ڕوونیشی كردووە كە بوونی ئەهلی بەیت بە قورسایی ژمارەیان و بوونی مەرجەعیەتی ئاینی و دروشمە حوسێنییەكان و حەشدی شەعبی و چوارچێوەی هەماهەنگی هێز بە سروشتی عێراق دەبەخشێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد كە ئەو دۆخە سەقامگیرییەی عێراق ئێستا پێیدا تیپەڕ دەبێت پێشتر نموونەی نەبووە، لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵایەتی ، هەروەها لەڕووی ڕەزامەندی میللیش لەسەر ئاستی سیاسی و حكومیدا ڕوونیشی كردەوە كە رۆڵی چوارچێوەی هەماهەنگی زۆر گرنگ بوو و بەردی بناغە بووە لە هاوكێشەی سیاسی لەڕێگەی دەركردنی چەندین بڕیاری ستراتیژی و گرنگ كە خزمەتی گەلی عیراقی دەكات، هەوەرها ئاماژەی كرد بەو رۆڵەی عیراق لە ناوچەكە دەیگێڕێت لە نزیك كردنەوەی بۆچوونی ولاتان و رۆڵی عێراقیش لە پاڵپشتی كردنی كەیسی فەلەستین و لەسەر ئاتەكانی مەرجەعیەت و حكومەت و سیاسی و میللیشدا.