• سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە گرنگە پڕۆگرامەكانی خوێندن بەشێوەیەك بێت كە پانتایی بیركردنەوە و لایەنی پڕاكتیكی و كەسایەتی قوتابی بنیات بنێت

    2024/ 09 /22 

    سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە گرنگە پڕۆگرامەكانی خوێندن بەشێوەیەك بێت كە پانتایی بیركردنەوە و لایەنی پڕاكتیكی و كەسایەتی قوتابی بنیات بنێت

    لەیەكەمین رۆژی وەرزی خوێندنی تازەدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی چەند قوتابخانەیەكی بەری كەرخی لە بەغدا كرد و پیرۆزبایی دەستپێكی وەرزی تازەی خوێندنی لێكردن، داواشی لە قوتابیان كرد بەسوود بن بۆ خۆیان و خانەوادەكانیان و وڵاتەكەیان.

    سەماحەتی حەكیم ڕوونی كردەوە كە عێراق پێشكەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بەتایبەتی لە دۆسێی بیناكانی قوتابخانەكان، ئەوەتا سەدان قوتابخانەی تازە چوونە بواری خزمەتكردن وزۆری دیكەش وا دروست دەكرێت، ئەوەش دەبێتە هۆكاری ئەوەی دوو دەوام لە یەك قوتابخە نەمێنێت.

    بەڕێزیان  جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پڕۆگرام کردەوە بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی بیرکردنەوە و لایەنە جێبەجێکراوەکان و بنیاتنانی کەسایەتی سەربەخۆی قوتابی و تەئکیدیشی لەسەر گرنگی کەسایەتی قوتابی کردەوە بۆ ئەوەی ببێتە کەسایەتییەکی گەشبین و هەستی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی بۆ ژیان و نیشتمان
    بەڕێز حەکیم داوای گرنگیدان بە کاری بەکۆمەڵ و پەرەپێدانی وەک کەلتوور و دەرچوونی تاک گەرایی لەگەڵ گرنگی پەروەردە لەسەر بنەمای ماف و ئەرکەکان و تەئکیدیشی لەپیرۆزکردنی کەلتووری دێموکراسی و قبووڵکردنی بیروبۆچوونەکانی تر و بەڕێوەبردنی جیاوازییەکان کردەوە .
    بەرێزیان ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە گرنگی بەچوارینەی کەسی قوتابی و قوتابخانە و مامۆستا وپڕۆگرام بدرێت.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی گرنگیدان بە ستافی پەروەردە و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆیان و بەخشینی پارێزراوی کۆمەڵایەتی بە مامۆستا کە بتوانێت کارەکەی بەجێبگەیەنێت و نەوەکان دروست بکات و هەروەها پێدانی ئیمتیازات بە بنەماڵە پەروەردەییەکان کە گونجاو بێت لەگەڵ هەوڵ و ڕۆڵی ئەوان و هەروەها دابەشکردنی پارچە زەوییان بەسەریاندا و داوای لەبیرهێنانەوەی خوێندکارانی فەلەستین و لوبنان و هەموو ئەو خەڵکانە کرد کە ئازاریان بینیوەو چەوسێنراون و قوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکانیان لەلایەن داگیرکاری ئیسرائیلەوە وێران کراوە.

    Related News