• سەماحەتی حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە سەندیكاكانی پیشەكان دەستەڵاتیان پێ بدرێت كە بریاری نیشتمانی كاریگەری پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیان بدەن

    2024/ 09 /23 

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە سەندیكاكانی پیشەكان دەستەڵاتیان پێ بدرێت كە بریاری نیشتمانی كاریگەری پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیان بدەن

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی چاوی بە كۆمەڵێك سەرۆكی فیدڕاسیۆنەكان و سەندیكاكانی پیشەكان كەوت، لەم دیدارە  رۆڵی گرنگی ئەو سەندیكایانە لە سەقامگیری كۆمەلایەتی و باری ئابووری و بەدی هێنانی دادپەروەری كۆمەڵایەتی تاوتوێ كرا.
    سەماحەتی گوتی ئەو سەندیكایانە بڕبڕەی پشتن بۆ بەرگری كردن لە مافەكانی كرێكاران و پیشەوەرەكان لە كەرتە جیاوازەكاندا، ئەوەش دەنگی گەلە بۆ بەدی هێنانی كەشێكی دادەپەروەرانە و ئاسوودە بۆ كاركردن و ئەوەش باشترین بەڵگەی سیستەمی دیكموكراتیەتە.
    بەڕێز حەكیم  لەم دیدارە جەختی كردەوە لەسەر گرنگی گفتوگۆ و هاریكاری بەردەوام لە نێوان حكومەت و سەندیكاكان بۆ بەدی هێنانی بەرژەوەندی هاوبەش، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە سەندیكاكان دەستەڵاتیان پێ بدرێت و رۆڵیان باشتر بكرێت بۆ پتەوكردنی رۆڵی لە بڕیارەكانی نیشتمانی كە پەیوەستن بە ژیانی هاوڵاتیان.
    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سەقامگیری كۆمەڵگا و گەشەسەندنی پشت بە كاركردنی سەرجەم پێكهاتەكان دەبەستێت، بەتایبەتی پیشەوەرەكان كە بەشێكی سەرەكی هێزی عێراقن، پالپشتی خۆشی بۆ سەندیكاكان دووپات كردەوە و بەپێویستی زانی كاری بەردەوام بكەن بۆ پێشخستنی سیاسەتی كاریان بۆ ئەوەی مافی هەمووان بپارێزن و هیواكانیان بە ژیانێكی شكۆمەندانە بێتە دی، لێرەش جەختی كردەوە لەسەر دابین كردنی كەشێكی یاسایی بۆ كاری سەندیكاكان

    Related News