سەماحەتی حەكیم پەیڕەوكردنی گفتوگۆی بنیات نەر دووپات دەكاتەوە بۆ دەرچوون لەو كشانەی بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز حسێن عەرەب كە ئندامی نوێنەرانە لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكان كرا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ئەنجومەنی نوێنەران لە هەردوو لایەنی تەشریعی و چاودێریدا، دووپاتیشی كردەوە كە پەیڕەوی كردنی گفتوگۆی بنیات نەر بۆ دەرچوون لە كێشە هەڵپەرسڕدراوەكان گرنگە لەو دۆخەدا.
بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە ئەو سەقامگیرییەی بەدەستهاتووە بەرهەمی قوربانی گەورەی عێراقیەکانە لەبەرامبەر ڕكابەرییە جۆراوجۆرەکاندا و هەمووانی خستۆتە ئەستۆی پاراستنی ئەو دەستکەوتانە و نەگەڕانەوەی عێراق بۆ گۆڕەپانەکانی یەکەم
بەڕێز حەكیم تەئکیدی لەسەر پشتیوانیکردن لەڕەوتی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری و پشتیوانیکردنی پارێزگاکان لەجێبەجێکردنی پلان و بەرنامەکانی گەشەپێدانیان کردەوە.