• سەماحەتی حەكیم.. بەگەوەریی و رێزەوە بۆ بەیاننامەی مەرجەعیەتی بالای ئاینی دەوەستین كە قووڵی ئەو ئازار و خەمانەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلی دەربڕی

    2024/ 09 /23 

    سەماحەتی حەكیم.. بەگەوەریی و رێزەوە بۆ بەیاننامەی مەرجەعیەتی بالای ئاینی دەوەستین كە قووڵی ئەو ئازار و خەمانەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیلی دەربڕی

    بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی داوای كرد هەموو ئەركێك و هەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی شەڕە درندانەكەی سەر گوند و شارە لوبنانییەكان بوەستێنرێت و بەڕێزیات لە بەیاننامەیەكدا لە تیگرام گوتی:

    بەگەوەریی و رێزەوە بۆ بەیاننامەی مەرجەعیەتی بالای ئاینی دەوەستین كە قووڵی ئەو ئازار و خەمانەی دەستدرێژییە دڕندانەی ئیسرائیلی دەربڕیوە و داواشی كرد هەموو هەولێك بخرێتە گەڕ بۆ ئەوەی ئەو دەست درێژییە بوەستێنرێت.
     لەم ڕوانگەوە، داوا لە ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی (ڕێكخستنەكان و كادیرانی دەزگایەكان) و سەرجم باوەڕداران و و خاوەن ویژدانی زیندوو دەكەین دەستپێشخەر بن لە پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ گەلی لوبنانی خۆشەویست.

    هەروەها دووپاتی دەكەینەوە كە پێویستە كاری جیدی بكرێت بۆ وەستانی دەستدرێژی دڕندانە بەرامبەر خەڵكی سڤیل بەتایبەتی لەمیانەی بە ئامتنج كردنی گوند و شارە لوبنانییەكان بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە، لەخوای گەورە دەپاڕێمەوە لوبنان و گەلەكیە بپارێزێت و لە هەموو ناخۆشییەك بەدووریان بگرێت و شەهیدەكانیش بەتایبەت جەنگاوەرە تێكۆشەرەكان شوێن و مەكانیان بەهەشت بێت و بریندارەكانیش بە زووترین كات چاك ببنەوە، داواكارین جارێكی دیكە ئەمن و سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە" .

    Related News