سەماحەتی حەكیم داوا دەكات دەستەلاتی دەستوری و یاسایی بە حكومەتە نێوخۆییەكان بدرێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، چاوی كەوت بە سەرۆك و هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار كەوت، لەم دیدارە گوێبیستی بۆچوونیان سەبارەت بە سروشتی دۆخی و گەشەپێدان لە پارێزگاكە بوو، هەروەها دووپاتی كردەوە كە رۆڵی حكومەتە نێوخۆییەكان لە سیستەمی سیاسی گرنگی خۆی هەیە و داوای كرد دەستەڵاتی دەستوری و یاسایی بە حكومەتە نێوخۆییەكان بدرێت.
سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر گرنگی تەواوكاری رۆڵەكانی نێوان ئەنجومەنی پارێزگا و پارێزگار سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە تواكانی پارێزگاكە بۆ خزمەتكردنی هاولاتیانی شارەكە بقۆسترێتەوە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە تواناكانی پارێزگای زیقار لەسەر ئاستی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و پیشەسازی نەوتی بقۆسترێتەوە و داوای كرد بایەخ بە قەزا و ناحیەكانیش بدرێت و هەلی كاریش بۆ لاوان دابین بكرێت.