سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتن لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا كەوت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە ئاندێكی فڕاكسیۆنی پێشكەوتن لە ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا لەسەرووی هەموویان بەڕێز هەیبەت ئەلحەلبووسی سەرۆكی فڕاكسیۆنەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكان كرا و دووپات كرایەوە كە پێویستە ئەو سەقامگیرییەی لەسەرە ئاستەكنی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری بەدی هاتوە بپارێزرێت، هەروەها ئاماژەی كرد كە پاڵپشتی سەقامگیری لە حكومەتە نێوخۆییەكان و گرنگی پێدانی دەستەڵات پێیان بەپێی بنەمای نا مەركەزیەتی دەستووری .
سەماحەتی حەكیم لە هەمان كاتدا جەختی كردەوە لەسەر پالپشتی كردنی هەردوو گەلی فەلەستنی و لوبنانی و كەمكردنەوەی ئەركەكانی شەڕ و ئاوارەبوونیان، هەروەها متمانەی خۆی دەربڕی بەوەی كەبتوانێت بەشێوەیەكی كاریگەر ئەو ئەركانە كەم بكاتەوە.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە ڕۆڵی ئەنجومنی نوێنەران لە هەردوو ئەركی چاودێری و تەشریع هەبێت و داواشی كرد یاساكانی ئەو قۆناغە بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە دەركردنی یاسای گرنگ كە پەیوەست بێت بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بە ژیانی هاوڵاتیان و پێكهاتەی سیستەمی سیاسی، هەروەها داوای پاڵپشتی كردنی حكومەتی لە ڕێرەوی خزمەتگوزرای و گەشەپێدان كرد، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە متمانەی خەڵك بە سیستەمی سیاسی و هێزە سیاسییەكان هەبێت.