• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ مەسرور بارزانی سروشتی سیاسی و سەرژمێری دانیشتوان و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی تاوتوێ كرد

    2024/ 10 /29 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ مەسرور بارزانی سروشتی سیاسی و سەرژمێری دانیشتوان و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی تاوتوێ كرد

    هەر لەمیانەی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەم دیدارە بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە پێشهاتەكانی دۆخی عێراقی لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی، هەروەها جەخت كرایەوە لەسەر پێویستی پاراستنی سەقامگیری ئێستا و كاركردن بۆ ئەوەی بكرێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی، هەروەها بەڕێزیان پیرۆزبایی لە هەرێم كرد بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە و داوای كرد حكومەتێك لەهەرێم پێك بهێنرێت كە بتوانێت مافی دەنگدەران و هیواكانیان بپارێزێت.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە پێویستە هەموو لایەك هاوكار بن بۆ سەرخستنی سەرژمێری دانیشتوان و گوتمان ئەو سەرژمێرییە پێویستە بۆ ئەوەی پلانەكانی گەشەپێدان دابڕێژین، هەروەها ئەوە ئاستی كێشەكانی و چۆنیەتی چارەسەركردنی لەڕێگەی بنكەیەكی بەیانات دیاری دەكات بەتایبەتی سروشتی كۆمەڵگا و ئاستی ئابووری و كۆمەڵایەتی.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت، گوتیشی ئەوە هەنگاوێكە بۆ پڕكردنەوەی ئەم بۆشاییە بۆ ئەوەی هەموو دڵنیا بن لەوەی كە لەدروستكردنی بڕیاری سیاسی بەشدارن.
     

    Related News