• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر بەردەوامی پەیوەندی لەسەر ئاستی كۆمەلایەتی لە نێوان پێكهاتەكان دەكات

    2024/ 10 /30 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر بەردەوامی پەیوەندی لەسەر ئاستی كۆمەلایەتی لە نێوان پێكهاتەكان دەكات

    لەپارێزگای دهۆك لەقەزای ئاكرێ، لە میوانخانەی برامان شێخ فازل ئاغا ئاكرەیی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناوچەكە و باسێكی ئەو قوربانیانە كرا كە گەلی عێراقی بەهەموو پێكهاتەكانیەوە  بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت و ڕكابەرییەكانی بنیات نانی دەوڵەت پێشكەشی كردوە، سەماحەتی گوتی پەیوەندی نێوان عێراق و كورد پەیوەندییەكی ڕیشەییە و جەختی كرد لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەكان نێوان پێكهاتەكان، هەروەها پیرۆزبایی بەبۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تازە كردەوە، ڕوونی كردەوە كە ئەو ڕێژە بەرزەی بەشدار بووان واتای ئەوەیە كە كورد وشیارن و دەست بە دیموكراتیەت دەگرێت.

    Related News