سەماحەتی حەكیم .. سەركەوتنی پارێزگاكان بەشێكە لە چیرۆكی سەركەوتنی عێراق
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك، لەم دیدارە سەرەتا سەماحەتی پیرۆزبایی لەوان و لەسەرجەم سەركردایەتییەكانی هەرێم كرد بەهۆی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان، گوتیشمان كە ئەو ڕێژە زۆرەی بەشداری كردنە بەڵگەی هۆشیاری هاوڵاتیانە و دەستگرتنیانە بە دیموكراتیەت.
بەرێز حەكیم دووپاتی كردەوە كە پارێزگاكان گرنگن لەبەر ئەوەی بەشێكن لە چیرۆكی سەركەوتنی عێراق بەگشتی، ڕوونمان كردەوە كە گرنگە بەردەوام بوون هەبێت و گۆڕینەوەی ئەزموون هەبێت لەگەڵ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها ئاماژەی كرد كە سروشتی سەقامگیری ئێستا دەبێت بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی بەرەو هەڵمەتێكی تەواوی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە دەست پێ بكەین بۆ ئەوەی خۆشگوزەرانی و پێشكەوتن بەدی بهێنین.