• سەماحەتی حەكیم گرنگی سەرژمێری دانیشتوان لە ڕێڕەوی گەشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە لە وڵات دووپات دەكاتەوە

    2024/ 11 /10 

    سەماحەتی حەكیم گرنگی سەرژمێری دانیشتوان لە ڕێڕەوی گەشەپێدان و ئاوەدان كردنەوە لە وڵات دووپات دەكاتەوە

    بۆ چاودێری كردنی ئامادەكارییەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز محەمەد تەمیم وەزیری پلان دانان و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری ئابووری كەوت،هەروەها سەردانی ژووری پرۆسەی سەرژمێری كردنی كرد و بەدواداچوونی بۆ قۆناغە سەرەتاییەكتن كرد،  لەم دیدارە  بەڕێزیان گرنگی سەرژمێری كردنی بۆ ڕێڕەوی گەشپێدان و ئاوەدان كردنەوە دووپات كردەوە.

    سەماحەتی حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرژمێری تەنیا بە مانای سەرژمێری و ژماردن  نییە بەڵکو داتا بەیسە لەسەر سروشتی ئابووری و کۆمەلایەتی و تەندروستی و پەروەردەیی کۆمەڵگای عێراقی و بۆ ئامادەکردنی پلانی کاتی و ستراتیژی و داوای پشتیوانی وەزارەتی پلاندانان و دامودەزگاکانی پشتیوانی کرد بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە و دەزگایەكانی ڕاگەیاندن و لایەنە کۆمەلایەتی و ڕۆشنبیرییەکان بە بەرپرسیار دەزانێت لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان سەبارەت ببەو سەرژمێرییەدا.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق چەند دەیەیەكە پێویستی بەو سەرژمێری كردن هەیە و جەختی كردەوە لەسەر بەشداری كردن تێیدا و پاڵپشتی كردنی تیمەكانی كار لە پڕۆسەكە دەكەن.

    Related News