سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە لەسەر بەردەوام بوونی كردەی دەستپێشخەری بەرامبەر تیرۆر و بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هەمەجۆركردنی چەكەكان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز سابیت ئەلعەباسی وەزیری بەرگری، لەم دیدارە بەڕێزیان گوێبیستی شیكردنەوەیەكی تێروتەسەل بوو لەسەر كار وپ ێشكەوتنی وەزارەتی بەرگری، سەماحەتی ستایشی دەستكەوتە ئەمنییەكانی كرد كە بەدی هاتوون و بە پێیوستی زانی پارێزگاریان لێ بكرێت و باشتریش بكرێن، هەروەها جەختی لەسەر بەردەوام بوونی كردە سەربازییە كتوپڕەكان كردەوە، هەروەها بەپێویستی زانی بایەخی زیانر بە سەربازان بدرێت لەڕووی مەشق كردن و دابین كردنی چەكی پێشكەوتوو، بانگەشەشی بۆ پیدانی زەوی بە كارمەندانی سوپا و كەسوكاری شەهیدان كرد.
بەڕێز حەكیم گرنگی پڕچەک و هەمەچەشنی سەرچاوەکانی لەچوارچێوەی ڕكابەرییەكانی دەوروبەری عێراقدا دووپاتکردەوە و تەئکیدیشی لەسەر گرنگی پەیوەندیکردن لەگەڵ بەشەکانی دیكەی دەزگا ئەمنییەکانی وەزارەتی ناوخۆ و دامودەزگا ئەمنییەکان کردەوە و ئاماژەی بەپێویستی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن لەسیستمی بەرگریدا و بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد تا هاوشێوەی پێشکەوتنی سوپای جیهان دەركەوێت.