لەمیانەی سەردانەكەی بۆ بارەگەكەیان، سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو ڕۆڵە دەكات كە بۆ خزمەتگوزاری كراوە و بە پێشینەی كارەكانی ئەو قۆناغەی دادەنێت
سەماحەتی حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی سەردانی بارەگای ئەركی ئەندازیاری و خزمەتگوزاری حكومی كرد بە بۆنەی رۆژی جیهانی كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، سەماحەتی ستایشی ئەركی پێشكەشكراوی لە ڕووی ئەركی پێشكەشكراو كرد و ڕوونی كردەوە كە عێراق بەدەست شەڕ و تیرۆر و تایفیەت ناڵاندوویەتی بۆیە هەموو هەوڵەكانی دەولەت و دەزگاكانی بۆ بەدی هێنانی سەقامگیری و دابین كردنی ئەمن تەرخان كرا.
بەڕێزیان ئاماژەی بە سروشتی ئەو ڕكابەرییانە كرد كە عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە لەبەر ئەوەی زۆر لە لاوانی نازانن قۆناغەكانی پێشوو چی ڕوویداوە، جگە لەو ماكینە میدیایانەی هەوڵ دەدەن كە قۆناغی دیكتاتۆریەت بە قۆناغی ئاوەدان كردنەوە و خزمەتگوزاری وەسف دەكەن، دووپاتیشی كردەوە كە لایەنێكی میدیایی هەیە كە هەوڵ دەدات كێشەكە بە دیموكراتیەت وەسف دەكات و دیكتاتۆریەت بە چارەسەر لەقەلەم دەدات.
سەماحەتی گوتی " خزمەتگوزاری پێشینەی كارەكانی قۆناغی ئێستایە" ودووپاتی كردەوە كە پێوستی تیشكی بخرێتە سەر.
گوتیشی پێویستە هەموو دەزگاكانی دەوڵەت تیمێكی خزمەتگوزارین و پێویستە جێی ڕزامەندی میللەت بن و لایەنی خزمەتگوزاریشی خستە بەرپرسیاربوون لە سەركەوتن بۆ فەلسەفەی سیستەمی سیاسی بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵك، ڕوونیشی كردەوە كە خزمەتگوزاری ئەمنی نیشتمانی دەستبەر دەكات، هەروەها بەهای ئەو خزمەتگوزارییانە ژیان دەگۆڕێت و ئەوەش نزیكترین ڕێگایە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی خودای گەورە بەدەست بهێنین.
سەماحەتی حەكیم جەختی لەسەر پێویستی ئەوە كرد كە دەبێت كاركردن بەتەواوی لە پێناوی خودای گەورە بێت، هەروەها پێویستە ئەوانەی خزمەتگوزاری پێشكەش دەكەن بە باشترین پێشكەشی بگەن و لە كارەكەیان كارامە بن، داواشی كرد بە ئاسوودەیی كاربكرێت و جیاوازی نەكرێت، پێشینەكانی بە باشی مامەڵەی لەگەل بكرێت و ڕیكلامی بۆ بكرێت و گەشبینی بڵاوبكرێتەوە و ڕێگا نەدرێت خزمەتگوزاری لەڕووی سیاسی بقۆسترێتەوە.