• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیری گشتی وڵات لەسەر ئاستەكتنی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی دەكاتەوە

    2024/ 11 /19 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیری گشتی وڵات لەسەر ئاستەكتنی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەمنی نەتەوەیی عێراقی ، لەم دیدارە باس لە پێشهاتە سیاسییەكانی عیراق و ناوچەكە كرا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پاراستنی سەقامگیری گشتی و بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەلایەتی و ئەستۆی خستە سەر هەمووان بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕێت.

    سەماحەتی جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەکردن بە ئەرێنی لەگەڵ سەرژمێری دانیشتووان و هاوکاری لەگەڵ سەرژمێریەکاندا کردەوە و گوتی کە سەرژمێری داتابەیسێک لەسەر کۆمەڵگا بە واقیعی کۆمەڵایەتی و ئابووری و کەلتووری و تەندروستی و پەروەردەیی خۆی نیشان دەدات و یارمەتییەکی بەرچاو دەدات بۆ گەشەپێدانی گشتی وڵات و هەروەها جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی پشتیوانی فریاگوزاری و سیاسی و میدیایی بۆ قەیرانەکانی فەلەستین و لوبنان کردووە.

    Related News