سەماحەتی حەكیم.. سەقامگیری ئێستا دەرئەنجامی قوربانی و سووربوونی عێراقییەكانە لەسەر بنیاتنانی وڵاتەكەیان
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكتنی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵیك بێزنسمانەكانی وڵاتی هیندستان كەوت لەوانەی خواستی كاركردنیان لە عێراق هەیە، سەماحەتی ئاماژەی بە سروشتی عێراقی ئێستا كرد و گوتی كە ئەو سەقامگیرییەی ئێستا عیراق لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی بەخۆیەوە بینیەوە، هەمووی دەرئەنجامی قوربانی عیراقییەكان و سووربوونیان بوو لەسەر بنیاتنانی وڵاتەكەیان.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سروشتی فرەیی لە عێراق سەرچاوەی دەوڵەمەندی كۆمەڵگەی عێراقییە و پێویستە بەشێوەیەكی گونجاو بەڕێوە ببرێت كە ئەو پێكهاتانە ببنە پردێك بۆ عیراق بۆ گەلانی ناوچەكە و جیهان.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق پێویستی بە وەبەرهێنانی دەرەكییە لە بوارەكانی تەندروستی و فێركردن و تەكنەلۆژیا، سەبارەت بە دۆخی هەرێمی سەماحەتی سەركۆنەی خۆی دووپات كردەوە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی دەبێتەوە لە جینۆساید و كوشتنی بەكۆمەڵ لەسەر دەستی داگیركەری ئیسرائیلی، بانگەشەشی دووپات كردەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی كار لەسەر وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ بكەن و قۆناغی پێشكەشكردنی هاریكاری مرۆیی و ئاوەدانكردنەوە دەست پێ بكرێت.