سەماحەتی حەكیم لەگەڵ عامری دیمەنی سیاسی تاوتوێ دەكات و ستایشی ئەركی عێراق لە هاوكاری كردنی هەردوو گەلی لوبنانی و فەلەستینی لەسەر ئاستی حكومی و میللی دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح، لەم دیدارەدا باس لە پێشهاتە سیاسیەكانی عیراق و ناوچەكە كرا، هەروەها سەقامگیری وڵات لەڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی دووپات كرایەوە، هەروەها پاڵپشتی حكومەت بۆ ڕێڕەوی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان.
سەماحەتی بانگەشەی دووپات كردەوە بۆ بەشداری كردن لە سەرژمێری گشتی دانیشتوان و گوتی ئەوە بنكەیەكی بەیانات لەسەر كۆمەڵگا و دۆخی تەندروستی و پەروەردە و رۆشەنبیری و كۆمەلایەتی و ئابووری پێك دەهێنێت، بۆیە پێویستە هەموو بۆ بەشداریكردن دەستپێشخەر بن.
سەبارەت بەپەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی سیاسیدا تەئکیدی لەسەر پێویستی تەشەنە نەكردنی شەڕ لەناوچەکە کردەوە و تەئکیدیشی لەپێویستی وەستاندنی شەڕ کردەوە و هاوکات ستایشی هەوڵەکانی حکومەت و گەلی عێراقی کرد لەپێشکەشکردنی هاوکاری فریاگوزاری و مرۆیی و سیاسی و میدیایی بۆ هەردوو گەلی فەلەستین و لوبنانیدا.