سەماحەتی حەكیم عێراق ئەزموونێكی دیموكراتی پێشەنگی لە ناوچەكە هەیە و پێویستە پاڵپشتی بكرێت و پتەوتر بكرێت
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز خاتوون ئالینا رۆمانیسكی بەبۆنەی نزیك بوونی ساتی تەواوبوونی ئەركەكەی وەك بالیۆزی ئەمەریكا لە عێراق، سەماحەتی هیوای سەركەوتنی لە كارەكانی داهاتووی بۆ خواست، هەروەها باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق ئێستا خەریكە ئەزموونێكی گەورەی لە ڕێرەوی دیموكراتیەت دەبێت و پێویستە ئەوە پارێزگاری لێ بكرێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بەیاننامەی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی وەك نەخشە ڕێگای عێراق و هێزە سیاسییەكانە و جەختی كردەوە لەسەر ڕۆڵی عێراق لە كەكردنەوەی پەرەسەندن لە ناوچەكە و گرنگی كرانەوەی بەڕووی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لە ڕوانگەی بەرژەوەندی نیشتمانی.
سەماحەتی گوتیشی كە سەقامگیری عێراق گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و جیهان و جەختی كردوە لەسەر ڕاگرتنی شەڕی لوبنان و غەزە و بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هاوكاركردنی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكانیش.