سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی دامەزراندنی لە كۆمەڵەی نوخبەویوون دەكات و داوایان لێ دەكات خەڵكی بە دەستكەوتەكان ئاشنا بكەن
بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە شاندێكی كۆمەڵەی (نوخبەوییون) كەوت كە بەسەرۆكایەتی (محەمە ئەلباخاتی ) بوو، لەم دیدارە سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی دامەزراندنی لەم كۆمەڵەیە كرد و گوتی گرنگە نوخەبە و بەهرەمەندان ڕۆڵی خۆیان وەربگرن لە دەستپێشخەری و بەشداری كردن لە چارەسەری ئەو كێشانەی ڕووبەڕووی حكومەت دەبێتەوە لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری، داواشی كرد ، ئەو نوخەبەیە نەوەكنی ئێستا و داهاتوو لەسروشتی قۆناغی پێشوو و تاوانەكانی مافی مرۆڤ و بڕیارە هەڵەشەییەكان ئاشنا بكەن و بناسێنن، هەروەها دووپاتی كردووە كە پێویستە گەشبین بن و بڵاویبكەنەوە و باسی ئەو دەستكەوتانەش بكرێت كە بەدی هاتوون.
لەڕووی سیاسی سەماحەتی داوای كرد دەست بەو سەركەوتنە سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتییانە بگیرێت و كار لەسەر پتەو كردن و پێشخستنی بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە سەركۆنەی پێشێلكارییەكانی قەوارەی ئیسرائیلی دەكات بۆ مافی مرۆڤ و ئەنجامدانی تاوانی كوشتن و برسی كردن و ئاوارەكردنی هەردوو گەلی فەلەستینی و لوبنانی و گوتیشی رۆڵی عێراق گرنگە لەڕووی پالپشتی سیاسی و میدیایی و مرۆیی بۆ فەلەستین و لوبنان.