سەماحەتی حەكیم... قوتابخانەی ناوەندگیری و هاوسەنگی جێگای شانازی عێراقییەكانە لەهەموو شوێنێكدا
لەمیانەی چاوپێكەوتنی لەگەڵ سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پارێزگای واسیت، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی" واسیت دەكەوێتە ناوەڕاستی دڵەكان هەر وەك كەوتوەتە ناوەڕاستی عێراق، شانازی بەو و بە كەس و ڕۆڵەكانی ڕەوتی حیكمەی تێدا دەكەین"، گوتیشی ئەو شارە مێژوێكی درێژی لەگەڵ ئیمام موحسن حەكیم (نهێنی پارێزراو بێت) هەبووە هەروەها لەگەڵ شەهیدی میحراب و عەزیزی عیراقیش (نهێنییان پارێزراو بێت).
سەماحەتی دووپاتی كردووە كە قوتابخانەی ناوەندگیری و هاوسەنگی جێگای شانازی هەموو عێراقییەكانە لەهەر شوێنێك بن، گوتیشی هاوسەنگییەك هەیە كە تێیدا ڕەچاوی گەلانی ناوچەكە و سروشتی عێراق و سەقامگیری دەكات، سەماحەتی ناوەندگیری و هاوسەنگی بە سەختترین و باشترین پڕۆگرام وەسف كرد بۆ عیراق تا بتوانێت رۆلی خۆی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی وەربگرێتەوە، ئەوەش پڕۆگرامێكە كە دەبێت لە خوڕەوشتی ڕۆژانەشمان هەبێت، هەروەها داوای لە رۆڵەكانی حیكمە كرد كە پڕۆژەكە بەخەڵكی بناسێنن.
سەماحەتی داوای كرد ئامادەكاری بۆ شایستەكانی داهاتوو هەبێت و ڕیزەكانی ناوخۆیی رێك بخرێتەوە و ورەیان بەرز بكرێتەوە، هەروەها داوای كرد ڕەوتەكە خزمەتی خەڵك بكات، هەروەها ستایشی خەڵكەەكە وئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی بە كەسایەتییە دیارەكانی شارەكە كرد.