• سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كەوت

    2024/ 11 /30 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا كەوت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز (نوری مالكی) سەرۆكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا، لەم دیدارە باس لە دۆخ و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە كەوت و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی خوارووی لوبنان كرا.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە ڕێوشوێنی پێوست لەسەر سنووری عێراق و سووریا بگرێتە بەر بۆ ئەوەی ڕێگا بگیرێت لەهەر دزەكردنێك بۆ خاكی نیشتمان ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا سەختە لەبەرامبەر پلانەكتنی دوژمنان ئەوەیش بەهۆی یەكگرتوویی كۆمەڵگەكەی و ڕەتكردنەوەی هەموو دیمەنێكی دوژمنكاری.

    سەماحەتی داوای كرد پارێزگاری لەو سەقامگیرییە بكرێت كە بەدی هاتوە لەسەر ئاستەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و گوتیشی ئەوەی بەدی هاتوە بەهۆی خودای گەورە و قوربانیدانی عێراقییەكان بووە.

    Related News