• سەماحەتی حەكیم.. پێكاتەی ئێزیدی زیادەیەكی جۆرییە لەكوالیتی كۆمەڵگای عێراقی كە بەژمارە پێوانە ناكرێت

    2024/ 12 /01 

    سەماحەتی حەكیم.. پێكاتەی ئێزیدی زیادەیەكی جۆرییە لەكوالیتی كۆمەڵگای عێراقی كە بەژمارە پێوانە ناكرێت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز حازم بێك ئەمیری ئێزیدییەكان كەوت لە عێراق و جیهان، لەم دیدارە باس لە پاڵپشتی كردنی ئێزیدییەكان لە عێراق كرا و هەروەها كاركردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان و ئاوەدانكردنەوەی شارەكانیان، لەم دیدارە بەڕێز محەمەد خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك و جێگری دیوانی وەقفی سوننە و ڕاوێژكاری كاروباری ئێزیدییەكان لە ئەنجومەنی وەزیران ئامادە بوون.

    سەماحەتی دووپاتی كردوە كە پێكهاتەی ئێزیدی زیادەیەكی جۆرییە بۆ كوالیتی كۆمەڵگەی عێراقی كە بە ژمارە پێوانە ناكرێت، داواشی كرد بەڕێوەبردنی فرەیی لە عێراق باش بێت و بقۆسترێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە پردێك بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ گەلانی ناوچەكە و جیهان، جەختیشی كردەوە كە پێویستە ڕێكەوتننامەكتن جێبەجێ بكرێن بۆ ئەوەی ڕۆڵەی پێكهاتەكان بتوانن ناوچەكانی خۆیان بەڕێوە ببەن، هاندەرانیان دڵنیا بكەنەوە، هەروەها داوای لە یەكڕیزی پێكهاتەكان و ڕێكەوتنیان لەسەر یەك دیدی تایبەت بەخۆیان كرد.
     

    Related News