• سەماحەتی حەكیم ..نوخبە سیفات و تایبەتمەندی خۆی هەیە یەكەمیان توانایەتی لە تێگەشیتنی شتەكان و دیاریكردنی هەڵوێست و ئیرادە و وەرگرتنی هەڵوێستەكە

    2024/ 11 /30 

    سەماحەتی حەكیم ..نوخبە سیفات و تایبەتمەندی خۆی هەیە یەكەمیان توانایەتی لە تێگەشیتنی شتەكان و دیاریكردنی هەڵوێست و ئیرادە و وەرگرتنی هەڵوێستەكە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە یەكەمین بەشی پڕۆژەی (واعدون) كەوت، سەماحەتی گوتیشی " مرۆڤ كۆڵەكەی سەرەكی پڕۆژەی خوداییە، ئەرك و ماندوو بوون و كاری بەردوامیش هۆكاری سەركەوتنی پڕۆژەكانە و پیرۆزییەتی، دووپاتی كردەوەش كە پەیامی ئاسمانی بە گوتەی "  قولوا لا إله إلا الله تفلحوا" دەستپێكردوە، بەرامبەر پرۆژەكانی دیكەش بە توانای دارایی و مرۆیی زۆر ناسراوە.
    سەماحەتی گرنگی بەستنەوەی دروشمی لەگەڵ ڕاستی و دروستی نیەتەكان خستەڕوو، دووپاتی كردەوەش كە بەردەاوم بوون لە پالپشتی كردنی پڕۆژە و دابین كردنی دارایی بۆی گرنگە، گوتیشی مێژوو باسی ئەوەی كردوە كە كە دەبێت هاوسەنگی نێوان ئەهلی هەق و ئەهلی باتڵ هەبێت، ئەو هاوسەنگیەش بۆ بەرژەوەندی باتڵ بووە بەڵام لە كۆتاییدا سەركەوتن بۆ هەق و ئەهلی هەق بووە، 
    ڕوونیشیكردەوە كە مێژوو باسی لە بەئامنج گرتنی خاوەن پڕۆژە  پەیامییەكان كردوە و سەركەوتنی پڕۆژەكان بەهۆی قوربانییەكان و مەینەتی زۆر و گاز لە برینەكان و وەفاداری بۆ خودا و دڵسۆزی لە كاركردن دەبێت، سەماحەتی ژیانی شەهید محیرابی وەك نمونە هێنایەوە و گوتی ئەوەی لە ژیانە پڕ لە مەینەتی و ئازارەكەی بینی ڕێگر نەبوو لە گەشبینی و سوور بوونی لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە  نوخبە سیفات و تایبەتمەندی خۆی هەیە یەكەمیان توانایەتی لە تێگەشیتنی شتەكان و دیاریكردنی هەڵوێست و ئیرادە و وەرگرتنی هەڵوێستەكەیە،دووەمیش ئەوەیە كە لەدەورو بەری هەیە، پێویستە ئیرادە لەسەر وەرگرتنی هەڵوێست هەبێت و بەرگەی كاردانەوەكانی بگرێت، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر گرنگی ڕاهێنانی بەردەوام و ئاڵوگۆڕكردنی ئەزموون و ناسینەوەی پڕۆژە و هێماكانی لەهەر دەم و زەمانێكداو لەدۆخی ئێستادا هەروەها گرنگی ئەوەی كە دەبێت سەركردە كاریگەری هەبێت بەپێی پێگە و دەستەڵاتەكانی ، داواشی كرد دسەتپشخەری بكرێت و بیر لە دەرەوەی سندوق بكرێتەوە و پلان دابنرێت و ئامانج دیاری بكرێت.

    Related News