سەماحەتی عەمار حەكیم: بانگەشە بۆ یەكبوونی ڕیزی فەلەستینییەكان دەكەین و دژایەتی دژی دووبەركین لەپێناوی كەیسی دادپەروەرانەكە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەولەتی نیشتمانی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی ئەم دواییەی بەرەی رۆژئاوا و هۆشداری دا لەسەر مەترسی دۆخەكە و ئەگەری ڕۆیشتنی دۆخە بۆ شەڕی ناوخۆیی كە ئەوەش هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆیە بۆ كەیسی فەلەستینی، لەم بارەیەوە سەماحەتی لە بەیانێك ل تۆڕە كۆمەلایەتییەكتن گوتی "
" بە نیگەرانیەكی زۆرەوە سەیری خێرایی پێشهاتەكانی بەرەی ڕۆژژاوا دەكەین، ئەوەی مایەی ترسە ئەوەیە كە رەنگە دۆخەكە بەرەو شەری ناوخۆی بروات، لێرەش بە برایانی خوێن و تێكۆشان و چارەنووس لە فەلەستین دەڵێم دەبێت دوور بن لە ناكۆكی و دووبەرەكی و شەڕ و خوێنی فەلەستینی بپارێزن و ڕیزەكتن یەك بخەنەوە و یەك هەڵویست بن، ڕێگا مەدەن دوژمنی داگیر كەر دۆخی ئەو فیتنەیە بۆ بەرژەوەندییەكانی خۆی بەكاربهێنێت و زیان بە كەیسی عادیلانەی فەلەستینی بگەیەنێت.
خوا گەلی فەلەستین بپارێزێت و هەموو پێكهاتەكتای یەك بخات و بەهێزیان بكات لەپێناو وەرگرتنەوەی خاكی باب وباپیرانیان.